ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش له‌دوای هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی مینی ده‌ریایی به چه‌ند كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا له گه‌روی هورمز.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 117 دۆلار و و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 103 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
شه‌وی رابردو سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، مینی ده‌ریایی به سێ كه‌شتیدا ته‌قیوه‌ته‌وه كاتێك ویستویانه به رێڕه‌وێكی "رێگه‌پێنه‌دراو"دا له باشوری گه‌روی هورمز تێپه‌ڕن و هه‌ر سێ كه‌شتییه‌كه ئاگریان گرتوه.
هه‌روه‌ها دوێنێ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند، هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له سعودیه له‌نێویاندا پاڵاگهوی ره‌ئس ته‌نوره كه گه‌وره‌ترینه له سعودیه له‌گه‌ڵ پاڵاوگه‌ی رابغ و دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆ له به‌قیق.
هه‌روه‌ها ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه هه‌ردو كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل و شیفرۆن، پلانی خۆیان بۆ به‌شداریكردن به‌رپرسانی كۆمپانیاكانیان له گه‌وره‌ترین پێشانگای نه‌وتی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو له ئیمارات به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.