ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 1% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌وه‌ش له سایه‌ی نیگه‌رانییه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كانی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر سعودیه.
له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 114 دۆلار و 45 سه‌نت و یه‌ك به‌ر نه‌وتی ته‌كساس به 100 دۆلار و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوێنێ پێنجشه‌ممه، كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه، بڕیاریداوه به چۆڵكردنی باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی له ناوچه‌ی زه‌هران، ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵكشانی هێرشه‌كانی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر سعودیه.
نرخی نه‌وت سێ هه‌فته‌یه روی له به‌رزبونه‌وه‌یه و دوێنێ پێنجشه‌ممه، به‌رزترین نرخی له 4ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه تۆماركرد.