وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، بڕیاریانداوه به راگرتنی ده‌رزیی مۆناسان و كشاندنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له نوسراوێكی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان دەرزیی "فلوفینازین - Fluphenazine Decanoate" لەژێر ناوی بازرگانیی "monasan"، لەبەر سەلامەتیی هاونیشتیمانییان و پاراستنی تەندروستیی گشتی؛ بەکارهێنان، مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ڕادەگرێت و سەرجەم ژمارە نۆرەکان "باچەکان"ی دەرزییەکەش لە بازاڕی دەرمانی هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان دوای گەیشتنی نوسراوی سەنتەری عێراقی بۆ چاودێریکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵ بە ژمارە "٧٨٩٥٠" تایبەت بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی - WHO / سیستەمی جیهانیی چاودێریکردن و بەدواداچونی بەرهەمە پزیشکییە خەوشدار و ساختەکان، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کڕین و فرۆشتن بە دەرزیی "Monasan Inj. 1 ml Amp" و کشاندنەوەی هەردو ژمارە نۆرەی دەرزییەکە، "250879" و "251988"، لە بازاڕی دەرمانی هەرێمی کوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داواشی لەسەرجەم کۆگاکانی ده‌رمان و دەرمانخانەکان كردوه کە فرۆشتن و دابەشکردنی ئەو بەرهەمە دەرمانسازییە ڕابگرن.