موحسین ڕەزایی: تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
  2026-10-22     

موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە قەیرانی گەرووی هورمز و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستانەکان ڕاگەیاند. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە تاران بە هیچ شێوەیەک دەست بە دانوستان ناکاتەوە و گەرووی هورمزیش بە داخراوی دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی هەر حەوت مەرجەکەیان بە تەواوی جێبەجێ نەکرێن.

​سەبارەت بە هۆکاری جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکانی پێشوو، ڕەزایی ئاماژەی بەوە دا کە شکستی یاداشتی لێکتێگەیشتنی پێشوو دەگەڕێتەوە بۆ هەڵە لە ڕیزبەندیی جێبەجێکردنی پابەندبوونەکان. بۆیە ئەمجارە جەخت دەکەنەوە کە ڕیزبەندیی قۆناغەکان ڕوونە و دەبێت سەرەتا مەرجەکانی ئێران بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

​لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسە باڵاکەی ئێران تێڕوانینی وڵاتەکەی بۆ گەرووی هورمز گۆڕیوە و ڕایگەیاند کە پرسی گەروویی هورمز تەنیا خاڵێکی ناو ڕێککەوتنەکە نییە، بەڵکو وەکو بەشێک لە گەرەنتیی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە سەیر دەکرێت.

​لە درێژەی لێدوانەکانیدا، موحسین ڕەزایی بێمتمانەیی تارانی بە بەڵێنە زارەکییەکان نیشان دا و ڕایگەیاند کە چیتر گرنگی بەو ڕێککەوتنانە نادەن کە تەنیا پشت بە "نیازپاکی سیاسی" دەبەستن وەک تاکە گەرەنتی.

​لە کۆتاییدا، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند؛ تەنیا لەو کاتەدا ڕێڕەوێک بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز دروست دەبێت کە واشنتن بە تەواوی پابەندی بەڵێن و تەعهداتی خۆی بێت.

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×