ماڵپه‌ڕی "ئه‌لحوڕه"ی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی سعودیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا له عێراقه‌وه به كۆمه‌ڵێك درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر سعودیه.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی "ئه‌لحوڕه"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی سعودیه‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا سعودیه روبه‌ڕوی هێرش بۆته‌وه به كۆمه‌ڵێك درۆن كه له عێراقه‌وه هه‌ڵدراون و سیسته‌می به‌رگریی ئه‌و وڵاته، لانیكه‌م چوار له‌و درۆنانه‌ی خستونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه كە ڕیاز چەندین جار بەغدای لەم هێرشانە ئاگادارکردوەتەوە، بەڵام بە وتەی ئەو، حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ ڕاگرتنی بەئامانجگرتنی سعودیە لە خاکهكهیهوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی سعودیه وتوشیه‌تی، ئەو درۆنانه‌ی لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردودا لە عێراقەوە هەڵدراون، چه‌ند پێگه‌یه‌كی گرنگیان له سعودیه كردونه‌ته ئامانج، بەبێ ئەوەی دەستنیشانی ئەو لایەنە بکات کە لە پشت هێرشهكانهوهیه.
ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ چڕبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر سعودیه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوڕه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه فالح زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه به داخستنی باره‌گاكانی گروپه‌ی حوسییه‌كان له عێراق، ئه‌وه‌ش له‌دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته.
به‌ڵام هه‌ر دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له بونی باره‌گای حوسییه‌كان له عێراق ده‌كه‌ن و وتی "هیچ باره‌گایه‌كی تۆماركراو له‌م باره‌یه‌وه له ناو خاكی عێراقدا نییه و بابه‌ته‌كه پێویستی به هیچ هه‌نگاو یان بڕیارێكی حكومه‌ت نییه چونكه ئه‌وه شتێكه له بنەڕەتدا بونی نییه."
لە مانگی تەموزی ڕابردودا، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ناوچەکەوە بڵاویكرده‌وه کە گروپی حوسییه‌كان لە خاکی عێراقەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی عێراق، هێرشیان کردوەتە سەر سعودییە.