ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
  2026-10-21     

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق، بە فەرمی سەرجەم ئەو زانیاری و ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە لەلایەن میدیای ئێرانییەوە سەبارەت بە جێگیرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و هێزی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کراونەتەوە.

ئاوێنە: ​ئەم هەڵوێستەی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمییەوە هات، دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا و لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایە "ئۆکرانیا هەزاران درۆن و یەکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە".

​لە بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتەدا، باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو دەنگۆیانە بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە و وەک "هەوڵێکی چەواشەکارانە" وەسفی کردوون. هەروەها ڕوونی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی هیچ جۆرە درۆنێک، یەکەیەکی سەربازی، یان هەر کەسێکی پەیوەندیدار بە سوپای ئۆکرانیای نە لە هەرێمی کوردستان و نە لە هیچ ناوچەیەکی دیکەی عێراق جێگیر نەکردووە.

​لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا دووپاتی کردووەتەوە کە کیێڤ بە تەواوی ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت، هاوکات پەیوەندییە دۆستانەکانی خۆی لەگەڵ هەردوو حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەند وەردەگرێت و بەرز دەیاننرخێنێت.

زۆرترین بینراو
مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، عومەر شێخ موس بە (عومەر بێ نامووس) ناودەبات و دەڵێت: پیری ئاخر شەڕە
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی گومان دەخاتە سەر گێڕانەوەی فەرمیی حکومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەکەی حەشدی شەعبی
دوو کۆمپانیای نەوتیی لە هەرێم یەکیانگرت: سەرمایەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو ملیارێک دۆلار
کۆمسیۆنی عێراق جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراقی کە کەرکوکییەکی تێدایە، دیاریکرد
دوران کاڵکان: پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە سنوورەکان کشاندووەتەوە و ئەنقەرەش هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئامادەنین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پشتی لایەنێکی سیاسی بگرین
کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی چەند ملیۆن دۆلارێک و گومانی "کڕینی پێگە" لە نزیک ترەمپ دەکات
شەپۆلێکی پاییزە ڕوو لە عێراق دەکات؛ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
وەزیری بەرگری تورکیا: تا ئاسایشی سنوورەکان مسۆگەر دەبێت هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەمێننەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×