دادگا بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی تایبه‌ت به‌ تۆمارکردنی شوقەو خانو به‌ناوی هاوڵاتیانی عێراقی و بیانی له‌ سلێمانی
  2026-10-21     

 پارێزه‌رێك ئاشكرایده‌كات، دادگای كارگێڕیی سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بریاریداوه‌ بە هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و فه‌رمانه‌ کارگێڕییه‌ی پارێزگای سلێمانی، کە تێیدا رەزامەندیان داوە بە تۆمارکردنی شوقەو خانو بە ناوی هاوڵاتیانی عێراقی و هاوڵاتیانی بیانی هاوشێوەی هاوڵاتیانی سلێمانی.

ئاوێنه‌: پارێزه‌ر ئومێد جاف، له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك، رایگه‌یاند، "لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دادگای کارگێڕیی سلێمانی لە دۆسیەی داوای ژمارە (٥٧/ك/٢٠٢٦)، بڕیارێکی مێژویی و بوێرانەی دەکرد، بۆ پاراستنی ناسنامەی دانیشتوان لەهەرێمی کوردستان، بریارەکە وەرچەرخانێکی دادوەریی گەورەیە، بۆ یەکەمین جارە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بریارێکی لەم شێوەیە دەردەچێت."

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ وتویه‌تی "دادگا بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی کارگێڕیی ژمارە (٦٤٤٨ لە ٦/٦/٢٠١٦)ی پارێزگای سلێمانی، کە رەزامەندیان داوە بە (تۆمارکردنی شوقەو خانو بە ناوی هاوڵاتیانی عێراقی و هاوڵاتیانی بیانی هاوشێوەی هاوڵاتیانی سلێمانی...)، لەژێر ناوی 'گەشەپێدانی بواری گەشتیاری و ئابوری'."

به‌قسه‌ی ئومێد جاف، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پارێزه‌رانی دۆسییه‌كه‌، فه‌رمانه‌كه‌ی پارێزگا "هۆکاربوە بۆ کۆچی بە لێشاوی نیشتەجێبونی هەمیشەیی هاوڵاتیانی ناوەڕاست و خواری عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و شێواندنی پێکهاتەی ڕەسەنی شاری سلیمانی کە ئەمەش پێچەوانەی ئامانجەکانی دەستوری هەمیشەیی عێراقە، بۆ رێگریکردن لە گۆڕانکاری دیمۆگرافی و پێشێلکردنی مافە دەستوری و یاساییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان."

وتوشیه‌تی "ئەم هەنگاوەی ئێمە سەرەتایەکە بۆ ممارەسەکردنی مافە دەستوریەکانی خەڵکی رەسەنی کوردستان، کە لە دەقی ماددەی (٢٣/سێیەم/ ب)، بە شێوەی رەها(مطلق) قەدەغەی هەر جۆرە خاوەندارێتییەک دەکات، ئەگەر ئامانج لێی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی بێت. فەرمانەکە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقە بە ژمارە (٦٥/ئیتحادی/٢٠١٣) لە ڕێکەوتی (٢٣/٧/٢٠١٣). ئێمە وەک پارێزەری خاک و خەڵک بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بۆ چەسپاندنی مافی نەتەوەی و پاراستنی دیمۆگرافی کوردستانی خۆشەویست."



 

 

زۆرترین بینراو
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی گومان دەخاتە سەر گێڕانەوەی فەرمیی حکومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەکەی حەشدی شەعبی
دوو کۆمپانیای نەوتیی لە هەرێم یەکیانگرت: سەرمایەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو ملیارێک دۆلار
کۆمسیۆنی عێراق جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراقی کە کەرکوکییەکی تێدایە، دیاریکرد
دوران کاڵکان: پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە سنوورەکان کشاندووەتەوە و ئەنقەرەش هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئامادەنین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پشتی لایەنێکی سیاسی بگرین
کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی چەند ملیۆن دۆلارێک و گومانی "کڕینی پێگە" لە نزیک ترەمپ دەکات
شەپۆلێکی پاییزە ڕوو لە عێراق دەکات؛ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
وەزیری بەرگری تورکیا: تا ئاسایشی سنوورەکان مسۆگەر دەبێت هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەمێننەوە
بانکی ناوەندیی عێراق کێشەی حەواڵە هەڵپەسێردراوەکانی پێش گۆڕینی نرخی دۆلاری چارەسەر کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×