شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد له دامه‌زراوه ئه‌منی و ئیدارییه‌كانی كه‌ركوكدا به‌ته‌واوی په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان تێدایه.
ئاوێنه: شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، كۆمه‌ڵێك کێشە هەن تایبەتن بە ڕاستکردنەوەی هاوسه‌نگی له كه‌ركوك، چونكه لەناو فەرمانگەکانی دەوڵەت کورد بە تەواوی پەراوێزخراوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بابەتی وەبەرهێنان لەم شارە کە لەژێر ناوی وەبەرهێناندایه، تێیدا پرۆسەیەکی زۆر ناشرین دەستیپێکردوە له داگیرکردنی زەوی كه پێچەوانەی ڕێنماییەکانی مادەی 140ه.
وتیشی، کار دەکەین بۆ ئەوە و کاریشمان کردوە و نوسراویشمان ئاراستەی سەرۆکوەزیران کردوە بۆ ئەوەی بابەتی وەبەرهێنان لەسەر ئەو زەوییانە ڕابگیرێت کە تایبەتە بە مادەی 140 و هەروەها هاوسه‌نگی لە دەزگاکان، ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کاری لەسەر بکەین له‌گه‌ڵ پرسی زەوییە کشتوکاڵییەکان و بابەتی دامەزراوە ئەمنییەکان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، لەم شارە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە بگرە تا تەواوی دەزگا ئەمنییەکان کوردێک نییە بەرپرسی فەرمانگەیەکی ئەمنی بێت کە ئەمە ناعەدالەتییەکی یەکجار گەورەیە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هەمو ئەمانە ئێمە لە ماوەی ڕابردودا ئەمانزانی درکمان پێکردوە و کارمان لەسەری کردوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کابینەکە تەواو نەبو، وەزیری ناوخۆ چەند ڕۆژێکە دەستبەکاربوە و وەزیری بەرگری و وەزیری خوێندنی باڵاش بە هەمان شێوە. بۆیە لە گەڕانەوەمان لە بەغدا ئەو کەیسانەی کە تایبەتن بە کەرکوک بەجدی کارییان لەسەر دەکەین و خەڵکی کەرکوکیش له ئه‌نجامه‌كانی ئاگادار دەکرێتەوە.
له‌باره‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییانه‌ی كه له ناوچه جێناكۆكه‌كان به كه‌ركوكیشه‌وه هه‌ن كه له ئێستادا "كێشه"یان دروست كردوه؟ شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی، لە خولی ڕابردو ئێمە 3777 کەسمان لە چوارچێوەی هێزێکی هاوبەش داخل کرد و ئەو هێزە لە ساڵی 2024 بڵاوكرایه‌وه لە سنوری سەرگەڕان و ئێستا فەوجێکیان دێتە خوارەوە بۆ سنوری پردێ، بەڵام ئەم بۆشاییە تەنها لە کەرکوک نییە تا ناوچه‌ی شنگال هەیە و ئەگەر ئەو هێزە هاوبەشەش نەبێت لە ئێستادا دەبێت ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هه‌بێت و پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە بۆ ئەوەی بتوانن ئەمنییەتی ئەو ناوچانە بپارێزن چونکە جموجۆڵی گروپه توندڕه‌وه‌كان زیادی کردوە لە سنورەکە، زۆر بە گرنگییەوە له‌م بابه‌ته دەڕوانین.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا كه‌ركوك بێ پارێزگاره، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه وتی، ئێمە پێشتریش تێبینیمان ئەوە بو كه دەبێت ئەوەی بڕیار دەدات لەسەر پارێزگار و لەسەر پۆستەکانی کەرکوک خەڵکی کەرکوک بن. ئیرادەی کەرکووکییەکان لەو بابه‌ته‌دا دەبێت له‌به‌رچاو بگیرێت و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا گۆڕانکاری ئیداری دەکرێت، لەوەشدا هه‌وڵده‌ده‌ین کە کەرکوکییەکان ئیرادەی خۆیان هەبێت.