وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی ئەیلول، به ئیمزای ئاوات شێخ جه‌ناب ڕەوانەی بەغدا كرا.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، بە ئیمزای ئاوات شێخ جەناب، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی ئەیلول لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کرا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سبەی پێنجشەممە بەفەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا رونیكردۆته‌وه "لە ڕوانگەی ئەوەی پرسی موچە بابەتێکی نیشتیمانییەو بەمەبەستی دروست نەبونی هیچ کێشەیەک بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چین و توێژە جیاوازەکان، بەڕێز ئاوات شێخ جەناب واژۆی لەسەر لیستی موچە کردوە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە 29ی ئەیلولەوە بەڕێزیان واژۆی لەسەر هیچ نوسراوێک نەکردوە و سورە لەسەر هەڵوێستەکانی کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە ڕایگەیاندوه."