کۆمسیۆنی عێراق جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراقی کە کەرکوکییەکی تێدایە، دیاریکرد
  2026-10-20     

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر دیاریکردنی جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراق داوە، کە بەهۆی وەرگرتنی پۆستی حکومەتی، کورسییەکانیان لە پەرلەمان بەتاڵ بووەتەوە.

 

ئاوێنە: ئاژانسی شەفق نیوز بڵاویکردووەتەوە، بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران حسێن ئەحمەد مالیکی، کاندیدی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پارێزگای کەربەلا، جێگرەوەی یاسر عەبد مالیکی دەبێت. حسێن مالیکی ١٦٬٢٩٤ دەنگی بەدەستهێناوە و لەڕووی ژمارەی دەنگەکانەوە کاندیدی دواتری لیستەکەی بووە، بە ڕیزبەندی دووەم.

هەروەها عەلی محەمەد فەیلی، کاندیدی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی لە پارێزگای بەغدا، جێگرەوەی موحسین عەلی مەندەلاوی دیاریکراوە. فەیلی ٤٬٢٣٤ دەنگی بەدەستهێناوە و ل ڕیزبەندی لیستەکەیدا پلەی چوارەمی هەبووە.

لە بڕیارێکی دیکەدا، وەسفی عاسی عوبەیدی، کاندیدی حیزبی تەقەدوم لە پارێزگای کەرکووک، جێگرەوەی محەمەد عەلی تەمیم دەبێت. عوبەیدی ١١٬١٠٢ دەنگی بەدەستهێناوە و لەڕیزبەندی لیستەکەیدا لە پلەی بیست‌وچوارەمدا بووە.

پەرلەمانی عێراق لە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ دەنگی دا بۆ دیاریکردنی یاسر مالیکی وەک وەزیری ناوخۆ و موحسین مەندەلاوی وەک جێگری سەرۆکوەزیران، لەچوارچێوەی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

زۆرترین بینراو
هومام حەمودی نەخشەڕێگەی چەکداماڵینی حزبەکانی ڕۆژهەڵات و چوونەدەرەوەی پەکەکە و سوپای تورکیا ئاشکرا دەکات
دەروازەی باشماخ دەنگۆی دەستگیرکردنی سۆران عومەر و کوڕەکەی ڕەتدەکاتەوە
پارێزه‌رێك له‌سه‌ر ده‌رهێنانی ده‌مانچه‌ له‌ناو دادگای هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
پاریس لەژێر گەمارۆی خۆپیشاندەراندا؛ وەزیری ناوخۆی فڕەنسا دان بە لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئەمنیدا دەنێت
"پەتا"ی ناڕەزایی‌و توندوتیژیی لەفەرەنساوە بۆ ئیتاڵیاو بەلجیکاو ئەلبانیا (بەوێنە)
ڤیان حەبابی: شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە لە شنگال دەمێننەوە
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی "بابه‌تی نه‌شیاو"، دادگای كه‌رخ سزای زیندانی بۆ ئه‌م سێ كچه‌ ده‌ركرد
​وتەبێژی یەبەشە: پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانمان هەنگاوێکی فەرمییە و پێویستی بە جیدیەتی دەوڵەت هەیە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: زیاتر له‌ 500 ملیار دیناری قه‌رزی پێش روناكی وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌
پژاك: لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێراندا له‌ سنوری مه‌ریوان هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نه‌كه‌وتوه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×