دادگای كه‌تنی کەرخ له‌به‌غدا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی 100 ڕۆژ بۆ هه‌ریه‌كه له (مەلەک ئەلقەیسی، ئۆسکار و جوانا عەلی) ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بڵاوکردنەوەی بابه‌تی نه‌شیاو و پێچه‌وانه‌ی دابونەریتی گشتی.
ئاوێنه: به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، سزاكه‌ی دادگای كه‌رخ بۆ زیندانیكردنی ئه‌و سێ كچه دوای رێكاره‌كانی لیژنه‌ی ناوه‌ڕۆكی "نه‌شیاو" هاتوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لە کانونی دوەمی 2023ه‌وه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكهێناوه كه لیژنەیەکی تایبەتمەنده بۆ بەدواداچون و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و ناوهڕۆك و بابه‌تانه‌ی كه به "ناوەڕۆکی نزم" و "پێچه‌وانه‌ی دابونه‌ریتی گشتی" ناویان ده‌بات و له‌م روه‌شه‌وه زیاتر كچانی بلۆگهرو ئینفلوێنسهرو مۆدێل ده‌كاته ئامانج.
لە 4ی ئەم مانگەشدا، بەپێی ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی 100 ڕۆژ بۆ (رەنا ئەحمەد) بە هەمان هۆکار له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ركرا.