ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردنه‌وه كه باس له خۆكاندیدكردنی فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ده‌كه‌ن بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار و ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌واڵانه راست نین.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌ندێك لاپه‌ڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و "میدیای گوماناوی" بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه راست نین و فالح فه‌یاز به‌رده‌وامه له ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رێكاری یاسایی پێویست له‌دژی ئه‌و لایه‌نانه ده‌گرنه‌به‌ر كه هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی له‌م جۆره بڵاوده‌كه‌نه‌وه.