فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو له به‌غدا و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و ئێران بۆ نزیككردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانیان.
ئاوێنه: فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، كاره‌كان له سایه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چون و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان له توركیا وه‌رگرت.
وتیشی، 55 وڵات له‌م خوله‌ی كۆبونه‌وه‌كاندا ئاماده‌بون و له‌گه‌ڵ ئاماده‌بونی 22 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دۆزی فه‌له‌ستین و قودس، ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌م خوله‌ی كۆبونه‌وه‌كان بو به‌تایبه‌ت گه‌یاندنی هاوكاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پاراستنی قودس.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كان تاوتوێی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆرییان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان خسته‌ڕو و كاریش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ئێران له به‌غدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌نێوان عێراق و وڵاتانی كه‌نداو و ئێران هه‌یه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كان.