عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له به‌غدا رایگه‌یاند، عێراق توشی نه‌هامه‌تی بوه و ئێستاش ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كاریگه‌رییه‌كانی ململانێكانی ناوچه‌که‌وه. ده‌شڵێت، داوای ئازادیی بازرگانی و پاراستنی ڕێگاکانی و گه‌ره‌نتی هاتوچۆی به‌رده‌وام له رێڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌كه‌ین.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌میانی ده‌ستپێكردنی کارەکانی خولی 52ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی که له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌و له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا، پیرۆزبایی له سه‌رۆکی گشتیی ڕێکخراوی هاریكاری ئیسلامی كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌رکه‌که‌ی و وتیشی، "جیهانی ئیسلامیی ئێمه ڕوبه‌ڕوی ئاڵه‌نگارییه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه که توانای پێکه‌وەژیان و هاوتەریببونی له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه ئابوری، كولتوری و ڕاگەیاندنەکاندا تاقی ده‌کاته‌وه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌یانبینین، بانگمان ده‌کات بۆ زیاتركردنی کاری هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لانمان و خزمه‌تكردنی دۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و مسۆگه‌ركردنی داهاتوی نه‌وه‌کانمان."
جه‌ختیشی كرده‌وه "ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کۆڵه‌که‌یه‌که بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی برایه‌تی و ته‌واوکاری له نێوان گه‌لانماندا که ئیسلام وەک دين و كو‌لتور و شارستانییه‌ت کۆیان ده‌کاته‌وه."
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی عێراق كرده‌وه سه‌باره‌ت به دۆزی فه‌له‌ستین "وه‌ك جه‌وهه‌ری ململانێكان له ناوچه‌که‌دا"و وتیشی "دابینکردنی مافی دادپه‌روه‌رانه بۆ گەلی فه‌له‌ستین و مسۆگه‌ركردنی مافه‌کانیان بنه‌مایه بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که."
عه‌لی زه‌یدی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "عێراق توشی نه‌هامه‌تی بوه و ئێستاش ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كاریگه‌رییه‌كانی ململانێكانی ناوچه‌که و لێکه‌وته ئابورییه‌کانییه‌وه."
وتیشی "داوای ئازادیی بازرگانی و پاراستنی ڕێگاکانی و گه‌ره‌نتی هاتوچۆی به‌رده‌وام له رێڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌كه‌ین."
هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی وڵاته‌كه‌یشی راگه‌یاند بۆ پێكه‌وه گرێدانی تۆڕه‌کانی وزه، هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه دیجیتاڵییه‌کان و په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌کانی پاره‌دانی دیجیتاڵی و پلاتفۆرمه بازرگانییه‌کان و به‌دیهێنانی ته‌واوکاری له نێوان ناوچه پیشه‌سازییه‌کاندا.
وتیشی، ئامانجمان له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، چه‌سپاندنی ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنه له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنی توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵه‌نگارییه‌كان.
زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی به گونجاوترین سەکۆ داده‌نرێت بۆ بانگهێشتکردن بۆ میانڕه‌وی، لێبورده‌یی و به‌رزراگرتنی بنه‌ما مرۆییه‌کان و وتیشی، "داواتان لێده‌كه‌م هه‌ڵوێستتان هه‌بێت له‌دژی رق و کینه و هاوکاریكردن له سه‌رخستنی سته‌ملێکراوانداو عێراقییه‌کان درێغی ناکه‌ن له هیچ هه‌وڵێکدا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م بابه‌ته."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سوپاسی کۆماری ئیسلامیی پاکستان ده‌که‌م بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی خستونییه‌ته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و كوژاندنه‌وه‌ی مه‌ترسیی قه‌یرانه‌که." وتیشی "داوا له‌و وڵاتانه ده‌که‌ین که له‌ژێر چه‌تری ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی‌دان بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی زیاتر به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌که‌دا."