یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان-یەرەکە، كه باڵی سه‌ربازیی پژاكه، ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران به چه‌كی قورس ناوچه‌ی شاهۆیان بۆردومان كردوه‌و هێزێكی زۆریان لێ جێگیركردوهو ئه‌مانیش وه‌ڵامی سنوردارییان داوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان رانه‌گیرێن وه‌ڵامی زیاترییان ده‌بێت.
ئاوێنه: یه‌ره‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، لە ڕۆژانی سێشەممه و چوارشەممهی ئەم مانگە واته 13 و 14ـی تشرینی یەکەم، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە چەکی قورس و درۆنی بۆمبڕێژکراو هەردو ناوچەی دەشتە قەڵبێ و ڕەزبەرییان لە سنوری شاهۆ لە پارێزگای سنە بۆردومان کردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لە بەرانبەردا گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، وەڵامی ئەو هێرشانەیان به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار داوه‌ته‌وه‌و هێرشه‌كانیش به‌رده‌وام بن له چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریی ره‌وادا وه‌ڵامی زیاتریان ده‌بێت.