بارەگای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، تەقینەوەکەی یەکێک لە بارەگاکانی لە بەغدا، بەهۆی کێشەیەکی ناوخۆیی ڕوویداوە، نەک لە ئەنجامی هێرشێکی دەرەکی.
ئاوێنە: حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی بەڵگەی تاوانیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، تەقینەوەکەیەک روویدا لەیەکێک لە بارەگاکانی حەشدی شەعبی، بەهۆی کێشەیەکی ناوخۆیی بووە و هیچ نیشانەیەک نییە کە ئاماژە بە هێرشێکی دەرەکی بکات".
حەشدی شەعبی پێشتر، هەمان ڕۆژ، ڕایگەیاندبوو کە پێنج کەس لە ئەندامانی هێزەکە بریندار بوون لە ڕووداوی تەقینەوەی کۆگای چەک و تەقەمەنی.
بەگوێرەی حەشد، لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنیی کۆن و خراپبووەکان لەناو یەکێک لە بارەگاکانیان، لە بەغدا هەڵگیرسابوو، کۆنترۆڵ کراوە.