بانكی ناوه‌ندیی عێراق هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته بانكه رێگه‌پێدراوه‌كان كه پڕۆسه‌ی حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا ته‌واو بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه سزاده‌درێن.
ئاوێنه: ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، بانكی ناوه‌ندی له نوسراوێكی توند كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه رێگه‌پێدراوه‌كانی كردوه، تێیدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه پێویسته بانكه‌كان پابه‌ندبن به‌و واده‌یه‌ی كه دیاریكراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی بانكی په‌یوه‌ندیدار به حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كییه‌وه.
ماوه‌ی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه چوار رۆژه‌و بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هه‌ر بانكێك سه‌رپێچی بكات روبه‌ڕوی سزا ده‌بێته‌وه.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه ئەم ڕێنماییە وەک پشتگیرییەکه بۆ پرۆسەکانی هاوردەکردن لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بانکی ناوەندیدا بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی مامه‌ڵەی نایاسایی و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی ره‌شی دراو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، داوا له هه‌مو بانكه رێگه‌پێدراوه‌كان ده‌كه‌ن ئاسانكاری بۆ ڕێکارەکانی حەواڵەی دەرەکی بکەن بۆ ئەو موشتەرییانەی کە مامەڵەکانیان تەواو کردوە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە "بانکەکە بەپێی پێویست، هه‌ڵده‌ستێت به بەهێزکردنی باڵانسی هەژمارە تایبەتەکانی بانکەکان لە دەرەوەو بانکەکان لە مەرجی ماوەی سپاردن لەڕێگەی سیستەمی RTGS ، به‌ده‌رده‌كرێن.