دیمەنەکانی خۆپیشاندانو پێکدادان و ئاگرکەوتنەوە و وێرانکاریی لە فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەلجیکا و ئەلبانیا خاڵێکی هاوبەشیان هەیە: تاڵانکردن و سووتاندن لەلایەن کەسانی دەمامکدارەوە.
ئاوێنە: میدیاکانی ئەوروپا ئاماژە بەوە دەکەن کە ناڕازیبوون هۆکاری هەیە کە پێویستە حکومەتەکان گوێیان لێبگرن. گرانیو بێکارییو بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و ئاستەنگی لەخوێندن و نادڵنیایی لەداهاتوو، پشتگوێخستنی هاووڵاتیان چارەسەر نین. بەڵام دزیکردن لە فرۆشگایەک چ وەڵامێک دەداتەوە بۆ هەژاری؟ زانکۆیەک بە سووتاندنی موڵکی گشتی چۆن باشتر دەبێت؟ لێدانی ڕۆژنامەنووس چ دادپەروەرییەک بەرهەم دەهێنێت؟
ئەوانەی بەناوی ناڕەزایەتییەوە وێرانکاریی دەکەن، پەیامەکە دەڕفێنن. لەبری ئەوەی خەڵک باس لە داواکاری خوێندکاران و کرێکاران بکەن، باس لە ئۆتۆمبێلە سووتاوەکان و زیانگەیاندن بە شوێنە بازرگانییەکان و بریندارەکان دەکەن. هۆکارە رەواکان لەتاریکیدا دەهێڵدرێتەوەو توندوتیژیی جێگەی دەگرێتەوە.
لە فەرەنسا (بەوێنە)









لە ئیتاڵیا (بەوێنە)







لەبەلجیکا (بەوێنە)







لە تیرانا - ئەلبانیا (بەوێنە)



