بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوا له ئیسرائیلییه‌كان ده‌كات به باشی گوێ له په‌یام پشتیوانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بگرن و ده‌ڵێت، ده‌نگم پێبده‌ن چونكه تره‌مپ ته‌نیا له‌گه‌ڵ من كارده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه تێیدا پشتیوانی لێده‌كات بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیلییه‌كان كرد‌و وتی "دەمەوێت لەم ئێوارەیەدا ڕو لەو هاوڵاتییانه‌ی ئیسرائیل بکەم کە هێشتا دودڵن سەبارەت بەوەی دەنگ بە کێ بدەن. داواتان لێدەکەم بەوردی گوێ لەو شتانە بگرن کە سەرۆک ترەمپ ئێوارەی ئەمڕۆ وتنی. ئەو پشتگیرییەکی ره‌های پێشکەش کردم و هۆکارەکەشی ڕون کردەوە."
نه‌ته‌نیاهو وتوشیه‌تی "تره‌مپ وتی کە کارە نایابەکانمان بەیەکەوە ئەنجام داون؛ ئێرانمان تێك‌شكاند، به‌ره‌ی ئێرانییمان تێكشكاند‌و هەڕەشەی راسته‌وخۆی بۆمبی ئه‌تۆمیمان لەسەر خۆمان دورخستەوه. بەڵام هێشتا ئەرکێکی تر ماوە بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بكرێت و وتی کە ئه‌و ئه‌ركه له‌گه‌ڵ مندا ته‌واو ده‌كات و ناتوانێت له‌گه‌ڵ كه‌سی تر بیكات. به‌ڵام هاوبه‌شیی نێوانمان كه به‌هۆیه‌وه ده‌ستكه‌وتی زۆرمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركی كۆتاییهێنان به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتو یان كه‌متردا.
نه‌ته‌نیاهو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "به هاوڵاتیانی ئیسرائیل ده‌ڵێم ئه‌مه گرنگترین شته. هەمو شتەکانی تریش گرنگن، بەڵام ئەمه په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی بونمانه‌وه. ئەمە گه‌ره‌نتی راسته‌قینه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ئیسرائیل. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه کە لەم هەڵبژاردنانەدا مه‌حه‌كه. سەرۆک ترەمپ دەڵێت، من ئەمە دەکەم، بەڵام دەڵێت، تەنها کاتێک دەیکات کە هەردوکمان پێکەوە بیكه‌ین. بۆیە داواتان لێدەکەم: گوێی لێ‌بگرن، وردبنه‌وه لە قسەکانی و دەنگ بە من بدەن."