عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی راسپارد بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به ئامانج زیادكردنی داهات.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌تی نه‌وتی كردوه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راسپاردوه بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی حکوومەت تایبەت بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.
ئەمە دوەمین سەردانی زه‌یدییه بۆ وەزارەتەکە لە پاش پێکهێنانی حکوومەتەوە لە پێنج مانگی ڕابردوودا‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ستافی باڵای وەزارەتەکەی کرد بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیرانی نەوت و کارەبا و سەرۆکی دەستەی راوێژکاران، و ژمارەیەک لە راوێژکارانی بواری وزە.
زه‌یدی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە لەلایەن کارمەندانی وەزارەتەکەوە دەدرێن، هەروەها جەختیکردەوه لەسەر پێویستیی بەردەوامبوو لە کارکردن بە ورە و بەرپرسیارێتییەکی بەرزەوە، بەمەبەستی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە پلانیان بۆ دانراوە سەبارەت بە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوت.
سەرۆک وەزیران جەختیشی لەسەر پێویستیی زیادکردنی داهاتی نەوت کردەوە و ئەوەی ڕونکردەوە کە حکومەت کۆمەڵێک ڕێکار و هەنگاوی گرنگ لەم بوارەدا دەگرێتەبەر، بەتایبەت کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زیانی پێگەیشتوە بەهۆی ئەو روداوانەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕدەبێت.
زەیدی جەختیشیکردەوه لەسەر پێویستیی تێپەڕاندنی هەڵەکانی ڕابردو و چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی کەمتەرخەمی و ئاماژەی بە ڕێنماییەکانی بۆ دەستەی دەستپاکی کرد تایبەت بە بەدواداچون بۆ حاڵەتەکانی گەندەڵی کە بونەتە هۆی سستی و لەدەستدانی زۆرێک لە دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە و ئاماژەی بەوەکرد کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە ڕاسپێردرێت بۆ بەدواداچون بۆ کارەکانی وەزارەتی نەوت و دۆسیەی بەرهەمهینان و هەناردەکردن.