گۆڕینەوەی دراوی کۆن و دڕاو دەبێتە ئەلیکترۆنی؛ بانکی ناوەندیی عێراق وردەکاریی سیستەمە نوێیەکە ئاشکرا دەکات
  2026-10-18     

​لە هەنگاوێکدا بەرەو بەدیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزارییەکان و نەهێشتنی رۆتینی کارگێڕی، بانکی ناوەندیی عێراق سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنی خستەکار کە تایبەتە بە گۆڕینەوەی دراوی کۆن و دڕاو لە رێگەی دەروازەی نیشتمانیی "ئوور"ەوە.

ئاوێنە: ​بەپێی راگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی کە ئەمڕۆ یەکشەممە (18ـی تشرینی یەکەمی 2026) بڵاوکراوەتەوە، ئامانج لەم پرۆژە نوێیە کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونی کات و خێراکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانە بە هاووڵاتییان، بە جۆرێک لەمەودوا هەر کەسێک دەتوانێت لە هەر شوێنێکەوە بێت بە شێوەی ئۆنلاین داواکارییەکانی بەرز بکاتەوە.

​لە راگەیەندراوەکەدا، بانکی ناوەندیی عێراق هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی بۆ هاووڵاتییان روونکردووەتەوە کە بەم قۆناغانەدا تێدەپەڕێت:

​یەکەم: کردنەوەی هەژمارێکی تایبەت لەلایەن هاووڵاتییەوە لە رێگەی دەروازەی "ئوور"، یان راستەوخۆ لە رێگەی بەستەری فەرمیی (https://currency.app.cbi.iq)ـەوە.

​دووەم: پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە زانیارییە کەسییەکان، کە پێکدێت لە ناوی چوارینە، ژمارەی مۆبایل بۆ پەیوەندیکردن، ناونیشانی نیشتەجێبوون و هاوپێچکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان.

​سێیەم: دیاریکردنی جۆر و بڕی ئەو پارە کۆن یان دڕاوەی کە هاووڵاتییەکە مەبەستییەتی بیگۆڕێتەوە.

​چوارەم: دوای ناردنی داواکارییەکە بە سەرکەوتوویی، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بانکی ناوەندی وردبینی لە زانیارییەکاندا دەکات، دواتر لە رێگەی پەیوەندییەوە، رۆژ و کاتی گونجاو بۆ سەردانیکردنی بانک و وەرگرتنی دراوە نوێیەکە بۆ داواکار دیاری دەکرێت.

​لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، بانکی ناوەندی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەگەڕخستنی ئەم پلاتفۆرمە بەشێکە لە ستراتیژیەتی دامەزراوەکە بۆ بەدیجیتاڵیکردنی کارەکان، کە دواجار دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەی گشتی بە راژە بانکییەکان و رێگریکردن لە ئەرک و ماندووبوونی زیاتری هاووڵاتییان.

زۆرترین بینراو
دەستەی مافی مرۆڤ: عومەر فەقێ بە تۆمەتی تەقەکردن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌
باڵی سه‌ربازیی پژاك: سوپای پاسدارانی ئێران هێرشه‌كانی رانه‌گرێت، وه‌ڵامی زیاترمان ده‌بێت
ئۆجه‌لان: ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام پێویستی به‌ مسۆگه‌ركردنی بون و زمان و كولتوری كوردییه‌
تره‌مپ وته‌بێژی كۆشكی سپی دورخسته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی: به‌ته‌واوی پشتیوانی له‌ داخوازی عێراق بۆ قه‌رز ده‌كه‌ین
عه‌لی زه‌یدی: عێراق توشی نه‌هامه‌تی بوه‌و ئێستاش ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كاریگه‌رییه‌كانی ململانێكانی ناوچه‌كه‌وه‌
تەرمی "مێلا هەرێم" ئەو کچە پێنج ساڵانەی لە سنوری نێوان تورکیا  و یۆنان خنکا دۆزرایەوە
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری بەگەڕخستنەوەی پڕۆسەی لەجێگەدانان دەردەکات
حكومه‌تی هه‌رێم: زیاتر له‌ 1 ملیۆن موچه‌خۆر كارتی بانكییان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×