وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی داشكاندنی 50%، لێخۆشبونییان بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش پڕۆژه‌ی روناکی کردوەو له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا زیاتر له 500 ملیار دینارییان كۆكردۆته‌وه. ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ زیاتر لە 70%ی هەمو هاوبەشانی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هیچ قەرزێکی پێش ڕوناکییان لەسەر نییە.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی لێخۆشبونی بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش ڕوناکی کردوە لەڕێگەی هەڵمەتی داشکاندنە ناوازەکە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەمڕۆ، زیاتر لە 70%ی هەمو هاوبەشانی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هیچ قەرزێکی پێش ڕوناکییان لەسەر نییە. قەرزی پێش ڕوناکی بۆ ئەو هاوبەشانی قەرزییان لەسەر ماوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتە قیستی درێژخایەن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، 951,098 هاوبه‌ش سودمه‌ندبون له داشكاندنهكهو بڕی لێخۆشبون له‌و ماوه‌یه‌دا بریتبوه له 403.13 ملیار دینار و بڕی كۆكراوهش بریتی بوه له 500.61 ملیار دینار.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی پوختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕوناکییه به‌پێی مانگه‌كان:
مانگی ئاب:
ژمارەی هاوبەشانی سودمەند: 409,486
بڕی لێخۆشبون (ملیار دینار): 140.91
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 163.64
مانگی ئەیلول:
ژمارەی هاوبەشانی سودمەند: 371,373
بڕی لێخۆشبون (ملیار دینار): 169.95
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 216.79
مانگی تشرینی یەکەم:
ژمارەی هاوبەشانی سودمەند: 170,239
بڕی لێخۆشبون (ملیار دینار): 92.27
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 120.18
کۆی گشتی:
ژمارەی هاوبەشانی سودمەند: 951,098
بڕی لێخۆشبون (ملیار دینار): 403.13
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 500.61
به‌قسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، "داهاتی کۆکراوە، بە داهاتی پڕۆژەی ڕوناکیشەوە، سودیان لێوەرگیراوە بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی خەرجییەکانی سێکتەری کارەبا کە لەئێستادا بڕەکەی زیاترە لە 350 ملیار دینار لە مانگێکدا."
داشكاندن قه‌رزی پێش روناكی بەڕێژەی 50% لە 3ی مانگی 8 تاوەکو 10ی 9 به‌رده‌وام بو، پاشان له 24ی 9 تاوه‌كو 18ی 10 نوێكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با وتوشیه‌تی، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90%ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕوناکی.