پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، تیمێکی هاوبەشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێلی حكومیی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی دارستانی خانه‌قین كردبو.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌نرداوێكدا وتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، تیمێکی هاوبەشی هەردو به‌ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، کەسێکیان بە فەرمانی دادوەر دەستگیركرد.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دەستگیرکردنەکە پەیوەندی بە ڕوداوێکی تەقەکردنەوە هەیە کە لە ماوەی ڕابردودا ڕویداوە؛ کاتێک کەسێک دەستڕێژی گولەی لە ئۆتۆمبێلی حکومیی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی خانەقین کردبو، کە نزیکەی 30 فیشەک بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتبو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، دوای ڕوداوەکە، بە فەرمانی دادوەر، پۆلیسی گەرمیان چوەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە. دواتر، تیمێکی هاوبەش لە پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی ورد لەسەر کەیسەکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لە ئێستادا، تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی 430ی یاسای سزادانی عێراقی لە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.