پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، پارێزه‌رێكیان ده‌ستگیركردوه كه له‌ناو دادگای هه‌ولێر ده‌مانچه‌ی ده‌رهێناوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوێنێ یه‌كشه‌ممه کاتژمێر (12ی نیوەڕۆ) لەناو دادگای هەولێر، دو پارێزەر بە ناوەکانی (ی. ز. م) و (س. ع. ح) دەبێتە دەمەقاڵێیان، بۆ ئەم مەبەستە ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دادگا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بابەتەکەیاندا، بەڵام لەلایەن یەکێک لە پارێزەران بەناوی (ی. ز. م) دەمانچە دەرهێنراو هەڵات.
وتوشیه‌تی، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ده‌مانچه‌ی له‌ناو دادگا ده‌رهێنابو، دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو بەپێی ماددەی (31/406) لە یاسای سزادان ڕاگيراوە.