مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، عومەر شێخ موس بە (عومەر بێ نامووس) ناودەبات و دەڵێت: پیری ئاخر شەڕە
  2026-10-20     
مونیرە عەلی عەبدولعەزیز

ئەمڕۆ سێشەممە رۆژنامەنوس و پەیامنێری میدیای خەندان (شەھێن وەھاب) ویستی لەسەر دۆخی کوردستان لێدوانێک لە ئەندامێکی دامەزرێنەری یەکێتی بەناوی (عومەر شێخ موس) وەربگرێت؛ ناوبراو لەبەرامبەردا وتی "لەچکەکەت لابەرە ئینجا قسەت بۆ دەکەم" کاردانەوەی لێکەوتەوە، لەبەرامبەدا مونیرە عەبدولعەزیز ناوبراو بە "عومەر بێناموس" ناودەبات و دەڵێت "پیری ئاخر شەڕە".

 

ئاوێنە: مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی وت "ئەوە سوکایەتییەکی ئاشکرایە نەک بە شەھێن خانی کردووە، بەڵکو بە ھەموو کچێکی لەچک بەسەری کردووە".

مونیرە عەبدولعەزیز ھێرشدەکاتەسەر (عومەر شێخ موس) و دەڵێت "ئەو عومەرە بێ ناموسە ئەگەری ھەیە خۆی ھەر پەروەردەکراوی دایکێکی سەرپۆش سپی بێت کە بەوشێوە مێشک بەتاڵانە قسە دەکات، من پێشنیار دەکەم بۆ مامۆستایانی ئاینی کاتێک ئەم مێشک بەتاڵانە یەکێکی وەکو عومەر بێناموس کاتێک مردار دەبێتەوە نەچنەسەر قەبرەکەی و نەیبەنە مزگەوت".

وتیشی "چونکە ئەوانەی بەوجۆرەیە سەیری ئیسلام و سەرپۆش دەکەن مافی ئەوەشیان نییە مردن ببرێنە مزگەوت و رێزیان لێبگیرێت، دەبێت بەپێی سوکایەتیەکەی سوکایەتی پێبکرێت".

مونیرە راشیگەیاند "ئەو گێچەڵی کردووە و سوکایەتیشی کردووە و ئەو پیرێکی عاقیبەت شەڕە و سوکایەتی بە ھەموو ڕۆژنامەنوسەکان کردووە و وتی "ئەم وڵاتە؛ وڵاتی سەرپۆش و بەردە نوێژە و جێگەی ئەو مێشک بەتاڵانە لەم وڵاتەدا نابێتەوە، ھەرگیز ئەو فکرە بۆگەنەی ئەوانیش چەند ساڵە کە ھەیانە سەوز نەبووە و سەوزیش نابێت و ھەر دەبێت بە غەریبی بڕوات و کەسیش دۆست و یاوەری نەبێت!".

 

زۆرترین بینراو
هومام حەمودی نەخشەڕێگەی چەکداماڵینی حزبەکانی ڕۆژهەڵات و چوونەدەرەوەی پەکەکە و سوپای تورکیا ئاشکرا دەکات
دەروازەی باشماخ دەنگۆی دەستگیرکردنی سۆران عومەر و کوڕەکەی ڕەتدەکاتەوە
پارێزه‌رێك له‌سه‌ر ده‌رهێنانی ده‌مانچه‌ له‌ناو دادگای هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
پاریس لەژێر گەمارۆی خۆپیشاندەراندا؛ وەزیری ناوخۆی فڕەنسا دان بە لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئەمنیدا دەنێت
"پەتا"ی ناڕەزایی‌و توندوتیژیی لەفەرەنساوە بۆ ئیتاڵیاو بەلجیکاو ئەلبانیا (بەوێنە)
ڤیان حەبابی: شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە لە شنگال دەمێننەوە
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی "بابه‌تی نه‌شیاو"، دادگای كه‌رخ سزای زیندانی بۆ ئه‌م سێ كچه‌ ده‌ركرد
​وتەبێژی یەبەشە: پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانمان هەنگاوێکی فەرمییە و پێویستی بە جیدیەتی دەوڵەت هەیە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: زیاتر له‌ 500 ملیار دیناری قه‌رزی پێش روناكی وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌
پژاك: لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێراندا له‌ سنوری مه‌ریوان هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نه‌كه‌وتوه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×