مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
  2026-10-21     

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕێنه‌ی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، لەسەر بنەمای دەستور و پڕەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق ڕێکخستۆتەوە. ده‌شڵێت، گرنگه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیارنه‌دات.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە پیرمام، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا مه‌سعود بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد، لەسەر بنەمای دەستور و پڕەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق ڕێکخستۆتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەر حکومەتەکانی پێشوتری عێراق پابەندی ئەم بنەمایانە بونایە دەستکەوتی زۆر زیاتر بۆ عێراق و هەمو پێکهاتەکان بە گشتی دەهاتنەدی.

سه‌رۆكی پارتی ئەوەشی خستەڕو کە پشتیوانی لە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق دەکەن لەچوارچێوەی دەستور و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کە لە دەستوردا هاتون. هەروەها مه‌سعود بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی پێکهاتەکانی کوردستان بە تایبەت کریستیانه‌كان كرده‌وه‌ لەسەر بنەمای ڕێز و مافی دەستوری و شەڕاکەتیان و ئاماژه‌ی بەوەدا کە دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن و گرنگه‌ یاسای هەڵبژاردنەکان هه‌موار بكرێته‌وه‌ بۆ ئەوەی کریستیانه‌كان ئیرادەی خۆیان لای خۆیان بێت و کەس لە جێگەی ئەوان بڕیار نەدات.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە درێژەی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە کرا و مه‌سعود بارزانی جەختی لەوەکردەوە کە سیاسەتی ئێمە هەر لەسەرەتاوە ڕون و ئاشکرابوە و ئێمە بەشێک نەبوین لە ئاڵۆزییەکان و بەشێکیش نابین لە ململانێ و کێشەکان. لەگەڵ ئەوەشدا پێمان باشە هەمو لایەک بە گفتوگۆ و دیالۆگ و ڕێگەی دیپلۆماسی کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لای خۆیانەوە شاندی ئەمەریکی پابەندیی خۆیان بەرانبەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە و ڕاشیانگەیاند، کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بەمانای کۆتاییهاتنی پابەندیی ئەمەریکا بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان و عێراق نییە. هەروەها لە ڕابردو هاوپەیمانان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لێرەبون و بە هاوکاری لەگەڵ پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی داعشیان تێکشکاند. جەختیشیان لەوە کردەوە ئەمەریکا لە روی ئاسایش و ئابوری و سیاسی و سەربازییەوە لە چوارچێوەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکاندا پابەندە بە پاراستنی سەقامگیری و هاوپەیمانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق.

زۆرترین بینراو
مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، عومەر شێخ موس بە (عومەر بێ نامووس) ناودەبات و دەڵێت: پیری ئاخر شەڕە
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی گومان دەخاتە سەر گێڕانەوەی فەرمیی حکومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەکەی حەشدی شەعبی
دوو کۆمپانیای نەوتیی لە هەرێم یەکیانگرت: سەرمایەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو ملیارێک دۆلار
کۆمسیۆنی عێراق جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراقی کە کەرکوکییەکی تێدایە، دیاریکرد
دوران کاڵکان: پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە سنوورەکان کشاندووەتەوە و ئەنقەرەش هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئامادەنین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پشتی لایەنێکی سیاسی بگرین
کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی چەند ملیۆن دۆلارێک و گومانی "کڕینی پێگە" لە نزیک ترەمپ دەکات
شەپۆلێکی پاییزە ڕوو لە عێراق دەکات؛ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
وەزیری بەرگری تورکیا: تا ئاسایشی سنوورەکان مسۆگەر دەبێت هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەمێننەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×