حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
  2026-10-21     

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران، بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، تێیدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و چەندین بڕیار و رێنمایی یەکلاکەرەوە لەبارەی دۆسیە هەستیارەکانەوە دران، لە دیارترین بڕیارەکانیشدا، سەرۆکوەزیران داوای لە وەزیرە نوێیەکان کرد سوێندی شەرەف بخۆن.

ئاوێنە: لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران داوای لە جێگرانی سەرۆکوەزیران و ئەو وەزیرانە کرد کە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێداون، سوێندی شەرەف بخۆن. زەیدی جەختیکردەوە کە پێویستە وەزیرەکان بە تەواوی پابەند بن بە دەستوور و یاسا، پاراستنی سامانی گشتی و بەکارنەهێنانی پۆست بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، هەروەها داوای لێکردن دەستبەرداری مەیلی حزبی، نەتەوەیی، تائیفی و عەشیرەتی بن و تەنیا خزمەتی هاووڵاتییان و بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکەن.

لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراکی وڵات، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا دەسەڵاتی کردنەوەی دەرگای هاوردەکردنی سەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بداتە وەزارەتی کشتوکاڵ تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2026.

هاوکات، بۆ هاندانی هاووڵاتییان لەسەر بەکارهێنانی وزەی پاک و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، حکوومەت رەزامەندیی دەربڕی لەسەر هەڵگرتنی باجی گومرگ لەسەر ئەو سیستەمە وزانەی خۆر کە بۆ عێراق هاوردە دەکرێن. لە هەمان کەرتیشدا، وەزارەتی کارەبا رێگەی پێدرا گرێبەستێک بۆ دابینکردنی کارەبا بە توانای (600 بۆ 1000) مێگاوات لە ناوچەی باکوور واژۆ بکات.

لە پێناو خێراکردنی دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بارەکانی دەرمان، پێداویستییە پزیشکییەکان و ڤاکسینەکان دەستبەجێ لە دەروازە سنوورییەکان بەرێ بکرێن، بڕیاریش درا وەرگرتنی رسووماتی گومرگی دوابخرێت، بە مەرجی پێشکەشکردنی بەڵێننامەیەکی فەرمی بۆ دانەوەی لە کاتی خۆیدا، لەگەڵ ئەوەشدا لە زەوی و سزا بێبەش کران تاوەکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵیی داهاتوو.

هەروەها، بۆ رێکخستنی دۆخی کادیرە پزیشکییەکان، ئەنجوومەنەکە پرۆژەیاسای چوارەمی هەموارکردنی یاسای تدرجی پزیشکی و تەندروستی ژمارە 6ـی ساڵی 2000ـی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد.

گواستنەوەی دەریایی: پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی گواستنەوەی دەریایی نێوان عێراق و قەتەر پەسەند کرا و بۆ پەرلەمان نێردرا.

کێڵگە نەوتییەکان: رێگە بە کۆمپانیای نەوتی بەسرە درا ئاوەکانی تەکوینی بۆ مەبەستی شوشتن لە وێستگەی چارەسەری ناوەندیدا بەکاربهێنێت، لە پاڵ بەکارهێنانی کەمپی پشتیوانیی کارەکانی پرۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی توبە (پرۆژەی بەسرەی باشوور) تا سەرچاوەیەکی دیکەی ئاو دەستەبەر دەبێت.

بەهێزکردنی ئاسایشی ئاو: دەسەڵات درا بە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان کە راستەوخۆ داواکاری ئاراستەی کۆمپانیا جیهانییە رەسەنەکان بکات بۆ دیزاین و جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوی قاتا لە شەتولعەرەب (لە مەعقەل و کەرەمەی عەلی لە پارێزگای بەسرە).

زۆرترین بینراو
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی گومان دەخاتە سەر گێڕانەوەی فەرمیی حکومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەکەی حەشدی شەعبی
دوو کۆمپانیای نەوتیی لە هەرێم یەکیانگرت: سەرمایەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو ملیارێک دۆلار
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
کۆمسیۆنی عێراق جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراقی کە کەرکوکییەکی تێدایە، دیاریکرد
دوران کاڵکان: پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە سنوورەکان کشاندووەتەوە و ئەنقەرەش هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە
فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئامادەنین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پشتی لایەنێکی سیاسی بگرین
کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی چەند ملیۆن دۆلارێک و گومانی "کڕینی پێگە" لە نزیک ترەمپ دەکات
شەپۆلێکی پاییزە ڕوو لە عێراق دەکات؛ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
وەزیری بەرگری تورکیا: تا ئاسایشی سنوورەکان مسۆگەر دەبێت هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەمێننەوە
بانکی ناوەندیی عێراق کێشەی حەواڵە هەڵپەسێردراوەکانی پێش گۆڕینی نرخی دۆلاری چارەسەر کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×