وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: داهاتی نه‌وت له‌مانگی رابردودا 7.7 ملیار دۆلار بوه‌
  2026-10-21     

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی رابردودا، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردوه‌و نزیكه‌ی 7.7 ملیار دۆلار بوه‌.

ئاوێنه‌: سەلیم رکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ چاوپێكه‌تنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "دیجله‌"، رایگه‌یاند، سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا سەرکەوتو بو لە راكێشانى وەبەرهێنان بە بڕی زیاتر لە 200 ملیار دۆلار، گۆڕانکاری لە مەرجەکانی گرێبەستەكانیشدا كراوە لە گرێبەستی "خزمەتگوزارییەوە" بۆ رێکەوتنی "هاوبەشی" لەگەڵ کۆمپانیا گەورە جیهانییەکانی وەک شیڤرۆن و ئێکسۆن مۆبیل.

سەلیم رکابی ئاشكراشیكرد، عێراق لە مانگی ئەیلولدا داهاتی پێوانەیی بەدەستهێناوە کە 7.7 ملیار دۆلار بوە كه‌ له‌و مانگه‌دا 90 ملیۆن بەرمیل نه‌وت و به‌رۆژانه‌ی 3 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌ كراوه‌.

وتیشی، تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 63 دۆلار بوه‌.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، عێراق كارده‌كات بۆ كڕینی كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئۆپیك ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر داوایه‌كی عێراق بۆ تاوتوێكردنی زیادكردنی پشكه‌كه‌ی له‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت.

زۆرترین بینراو
مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، عومەر شێخ موس بە (عومەر بێ نامووس) ناودەبات و دەڵێت: پیری ئاخر شەڕە
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی گومان دەخاتە سەر گێڕانەوەی فەرمیی حکومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەکەی حەشدی شەعبی
دوو کۆمپانیای نەوتیی لە هەرێم یەکیانگرت: سەرمایەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو ملیارێک دۆلار
کۆمسیۆنی عێراق جێگرەوەی سێ پەرلەمانتاری عێراقی کە کەرکوکییەکی تێدایە، دیاریکرد
دوران کاڵکان: پەکەکە تەواوی هێزەکانی لە سنوورەکان کشاندووەتەوە و ئەنقەرەش هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئامادەنین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پشتی لایەنێکی سیاسی بگرین
کۆشکی سپی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی چەند ملیۆن دۆلارێک و گومانی "کڕینی پێگە" لە نزیک ترەمپ دەکات
شەپۆلێکی پاییزە ڕوو لە عێراق دەکات؛ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
وەزیری بەرگری تورکیا: تا ئاسایشی سنوورەکان مسۆگەر دەبێت هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەمێننەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×