بانکی ناوەندیی عێراق، رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی بێبه‌ش بكرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردو سزای به‌سه‌ر ئه‌و بانكه عێراقییه‌دا سه‌پاند.
ئاوێنه: بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له گشتاندانێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌كان و دامه‌زراوه داراییه‌كانی كردوه، رایگه‌یاند، بڕیاردرا مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، قه‌ده‌غه بكرێت.
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە عێراق کەوتووەتە ژێر بڕیارێکی ئەمریکی کە هەفتەی ڕابردوو دەرچوو بۆ سەپاندنی سزای ئابووری بەسەریدا و قەدەغەکردنی لە مامەڵەکردن بە دۆلار.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌عێراق سه‌پاند ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كارئاسانی كردوه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به دۆلاری ئه‌مریكی و پاڵپشتیكردنی گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگریی ئێران.