بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئاکرێ دوو برا کوژران و سێ تۆمەتباریش دەستگیر کران
  2026-10-22     

پۆلیسی قەزای ئاکرێ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارن بە کوشتنی دوو برا و بریندارکردنی برایەکی دیکەیان لە سەنتەری قەزاکەدا، هاوکات گەڕان بەدوای تۆمەتبارێکی دیکەی هەڵاتوودا بەردەوامە.

ئاوێنە: ​ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لە درەنگانی شەوی ڕابردوودا ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناوەندی قەزای ئاکرێ و لە نزیک پارکی گشتیی شارەکە ڕووی دا، هێزەکانیان توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا سێ تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیر بکەن.

​سەبارەت بە کات و زیانە گیانییەکان، پۆلیسی ئاکرێ ڕوونی کردووەتەوە کە ڕووداوەکە کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو ڕووی داوە و تێیدا چەک بەکار هاتووە. لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، دوو برا گیانیان لەدەست داوە و برایەکی دیکەشیان بریندار بووە. هەروەها پۆلیس ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبارێکی دیکەی پەیوەندیدار بەم دۆسیەیە دوای ڕووداوەکە هەڵاتووە.

​بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم ڕووداوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە، کە هەردوو لایەنی شەڕەکە خزم و کەسوکاری نزیکی یەکترن. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دۆسیەکە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×