د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وسا له سلێمانی پاره سپی ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا یەكێتی پارە لە سلێمانیدا خەرج دەكات و ئه‌وه‌ش به "بەخشین" ناوده‌بات.
ئاوێنه: د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردسات رایگه‌یاند، یەكێتی ئێستا پارە لە سلێمانیدا خەرج دەكات، ئەوسا بازرگانی لە سلێمانیدا دەكرا، پارە لە سلێمانی دەبرایە دەرەوە، پارە لە سلێمانی سپی دەكرایەوە، ئێستا پارە لە شوێنەكانی ترەوە دەهێندرێت بۆ سلێمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا یەكێتی پارە لە سلێمانیدا خەرج دەكات من ئەمە ناو دەنێم بەخشین، چونكه ئه‌و پارانه به‌شێك نین له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ یان بودجه‌ی هه‌رێم.
به‌فسه‌ی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر "ئێستا گەشەكردنەكە لە سلێمانی ماراسۆنی نییە، بەڵكو 100 مەترییەو زۆر زۆر خێرا ئه‌ڕوات."