وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بونی درۆن و هێزی سه‌ربازیی ئۆكراینی له‌ناو خاكی هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه‌
  2026-10-22     

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ بونی درۆن و هێز و یه‌كه‌ی سه‌ربازیی ئۆكراینی ده‌كه‌ن له‌ناو خاكی هه‌رێمدا.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان "سەرلەبەری ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە لە ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە بونی درۆن یان هێز و یەکەی سەربازیی ئۆکراینی لە خاکی هەرێمداو بەتەواوی دوپاتی دەکاتەوە کە ئەم بانگەشانە لەبنەڕەتدا ناڕاست و بێ بنەمان."

وه‌زاره‌ته‌كه‌ وتوشیه‌تی "جەخت لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی و نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی بێلایەنی، خۆبەدورگرتن لە ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی خاکی هەرێم وەک پێگەیەک بۆ هەر جۆرە جوڵەیەکی سەربازی یان دوژمنکارانە دژ بە هەر وڵاتێک."

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم دوپاتیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ "پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم لە پێشینەی کارەکانمانەو بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە تێوەگلان یان پەلکێشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ ناو ئەو ململانێیانە نادرێت."

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×