فراكسیۆنی پارتی وه‌ڵامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌وه له‌باره‌ی كاراكردنی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌ڵێت، وه‌رن له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌و هه‌ر لایه‌نێك ده‌نگی پێویستی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هێنا با سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بگرێته ده‌ست و ئێمه‌ش پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین.
ئاوێنه: مەرد عەلی خاڵە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له فراكسیۆنی پارتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی و وه‌كو حزبیش چه‌ند جارێك و به‌ر له هه‌مو لایه‌ك داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانمان كردوه.
وتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رایده‌گه‌یه‌نین، به‌رپرسیارێتی یاسایی لای نه‌وه‌ی نوێیه، چونكه سه‌رۆكی ته‌مه‌ن له نه‌وه‌ی نوێیه‌و داوایان لێده‌كه‌ین بێن دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، له‌نێویشیدا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كه‌شێكی دیموكراسی و شه‌فافدا له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی، ئێمه وه‌كو پارتی لاریمان نییه و ئاماده‌ین بڕۆینه نێو هۆڵی په‌رله‌مان، با هه‌مو لایه‌نه‌كان به نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌و لایه‌نانه‌شه‌وه كه كاندیدی خۆیان پێشكه‌ش كردوه، با ئێستا بێن و پڕۆسه‌كه ته‌واو بكه‌ین و هه‌ر لایه‌نێك ده‌نگی پێویستی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هێنا با سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بگرێته ده‌ست و ئێمه‌ش پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێمه به‌په‌رۆشین بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێك بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان بێته ئاراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره هیچ به‌ره‌وپێشچونێك له دانوستانه‌كاندا نه‌بوه.
له‌باره‌ی مه‌رجی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتی "دانانی مه‌رج بۆ ئه‌م بابه‌ته به دروست نازانین، چونكه ئه‌وان ده‌بێت بێن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ئه‌وان چیتر هێزێكی ئۆپۆزسیۆن نین، چونكه وه‌كو خۆیان رایانگه‌یاندوه، هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كردوه كه به‌شێكه له پرۆسه‌ی حوكمڕانی له هه‌رێم، بۆیه ناكرێت به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه قسه بكه‌ن."
ئه‌مڕۆ کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەگەر پارتی راست دەکات و لە خەمی کوردستاندایە، ئەوا فەرمو با دەستبەرداری پۆستەکانی پەرلەمان بێت و ئێمه ئامادەین پەرلەمان چالاک بکەینەوە بە مەرجێک دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە دەست ئۆپۆزسیۆنەوە بێت، نەک بە دەست پارتی.
وتیشی، ناکرێت حکومەت و دەسەڵات و پەرلەمانیش بە دەست هەمان حیزبەکانی پێکهێنەری حکومەتەوە بن.