له‌ سۆران كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ به فێڵكردن له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه‌ موچه‌ی هاوڵاتیانی بردوه‌
  2026-10-22     

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌ فێڵكردن له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه‌ موچه‌ی هاوڵاتیانی بردوه‌.

ئاوێنه‌: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە ڕێکەوتی ١٩/١٠/٢٠٢٦، هاوڵاتییەک سکاڵایەکی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران تۆمار کرد، کە تێیدا ڕایگەیاندبو لە کاتی سەردانکردنی یەکێک لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە شاری سۆران، بە مەبەستی وەرگرتنی موچەی پێشمەرگایەتی، کەسێک بە بیانوی شارەزایی لە ڕاکێشانی پارە، کارتی بانکییەکەی وەرگرتوە و بە بیانووی نەبوونی پارە لە ئامێرەکە، کارتەکە و ژمارەی نهێنییەکەی گەڕاندوەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا کارتی بانکییەکی تری پێداوە کە پێشتر بە هەمان شێوە لە هاوڵاتییەکی تری شاری سۆران وەریگرتوە، دواتریش موچەی سکاڵاکارەکەی بەو کارتە ڕاکێشاوە و بردویەتی.

پۆلیس وتوشیه‌تی، دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە و کردنەوەی پەڕاوێکی لێکۆڵینەوە، بە ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیارییەکانیان دەستپێكردوە و توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ا.ا.ح) دەستنیشان بکەن. دواتر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیرکراوە.

وه‌ك پۆلیس هێمای بۆ كردوه‌، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبار دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەدا ناوە و ئاشکرایکردوە کە مەبەستی ئەوە بوە بە هەمان شێوە موچەی چەند هاوڵاتییەکی تریش ڕابکێشێت. هەروەها، لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەند کارتێکی بانکیی هاوڵاتیانی تریشی پێوه‌ بوه‌ و دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تۆمەتبار لە ئێستادا بە پێی مادەی (٤٥٦)ی یاسای سزادان ڕاگیراوە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری بەردەوامن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران داوای لە هاوڵاتیان كردوه‌ لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی  (ATM)، وریایی تەواو بەکاربهێنن و کارتی بانکی و ژمارەی نهێنییەکانیان بە هیچ کەسێک نەسپێرن. هەروەها، داواشی لەو هاوڵاتییانە كردوه‌ کە توشی حاڵەتێکی لەم شێوەیە بون، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران بکەن و سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن.

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×