نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته نزیك 110 دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه له 19ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵه‌وه تۆمارده‌كرێت.
ئاوێنه: شه‌وی رابردو له كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 109.9 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس بۆ 101.4 دۆلار به‌رزبوه‌وه.
ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخی نه‌وت كه له 19ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵه‌وه تۆمارده‌كرێت.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی گه‌یشتنی نه‌وت به بازاڕه‌كانی جیهان و به‌رزبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌روی هورمز له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردودا.
ئێران رایگه‌یاندوه كه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان كه ئه‌و به كه‌شتی سه‌رپێچیكار ناویان ده‌بات چڕتر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ گه‌مارۆكه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران و هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئابوریی ئێران.
كۆمپانیای كپله‌ر بۆ به‌دواداچونی جوڵه‌ی باره‌كان، دوێنێ له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، چڕبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆته هۆكاری دابه‌زینێكی زۆر له ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كه‌نداوه‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنێ ئۆكرانیا پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتی روسیای بۆردومان كرد دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، پابه‌ندنابن به‌و ئاگربه‌سته‌ی بواری وزه كه پێشتر له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌ندرابو.