لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت دابەزی؛ برێنت لە سەرووی 115 دۆلار جێگیر بوو
  2026-10-27     

لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانیی وزەدا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو گۆڕانکاریی بەسەردا هات و هەردوو جۆری نەوتی برێنت و تەکساس ڕێژەیەک لە بەهاکانیان لەدەستدا.

ئاوێنە ؛ ​بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت بڕی 66 سەنت، کە دەکاتە ڕێژەی 0.57% دابەزینی تۆمارکردووە، بەمەش لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک لەو جۆرە نەوتە بە 115 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

​لەلایەکی دیکەوە و هاوتەریب لەگەڵ نەوتی برێنت، نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش ڕووی لە دابەزین کردووە. بەپێی ئامارەکان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بڕی 44 سەنت، واتە بە ڕێژەی 0.43% دابەزیوە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێکی بە 101 دۆلار و 32 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
مەترسی گەورە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت و نەوتفرۆشتن دەبێت بە 'دەبە'
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×