سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگه‌یاند، هەوڵەکانی وڵاته‌كه بۆ نێوەندگیریی لە نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا بەردەوامن به ئامانجی ڕێگری‌کردن لە دەرچونی دۆخی ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵ.
ئاوێنه: محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به كه‌ناڵی جزیره‌ی راگه‌یاند"ئیدارەی ئەمریکا ته‌نانه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هێشتا نییه‌تی هه‌یه بۆ دۆزینەوەی چارەسەر."
ئاماژەی بەوەش کرد کە بایەخدانی واشنتن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێشکەوتنی گەورە بەدەستهاتوە و متمانەی خۆیشی دەربڕی كه ئه‌گه‌ری گەیشتن بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن هه‌یه.
وتیشی: "ناتوانین چاوەڕێ بکەین تا دەگەینە ڕێککەوتنێکی نمونه‌یی، بەڵام هیوادارین بگەینە ڕێککەوتنێکی باش."