كه‌شناسی: باران به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ده‌بنه‌وه‌
  2026-11-07     

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت و پله‌كانی گه‌رماش زیاتر نزم ببنه‌وه‌.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شه‌ممه‌، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە پاشنیوەڕۆوە لە هەندێ شوێنی جیاجیا باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە دەبێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێرو دەوربەر (بەحرکەو خەبات و هیران و شەقڵاوەو کۆیە) و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ، بەردەڕەش، بجیل، دینارتە) و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن و وه‌ك كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه‌، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 4 تا 5 پله‌ نزمتر ده‌بن له‌چاو تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یه‌كشەممه‌، ئاسمان هەوری تەواو ده‌بێت و نمە باران و بارانی مامناوەند بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا تا کاتەکانی ئێوارە، پاشان کەشی ناوچەکەمان جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

كه‌شناسی هه‌رێم وتویه‌تی، پله‌كانی گه‌رما سبه‌ی كه‌مێك نزمتر ده‌بن به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 18، سلێمانی: 16، دھۆک: 16، ھەڵەبجە: 18، زاخۆ: 16، حاجی ئۆمەران: 7، چه‌مچه‌ماڵ: 18، گەرمیان: 20 پلە.

زۆرترین بینراو
به‌رپرسێكی پێشوی ئه‌مریكا: ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی هه‌رێم ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ده‌نه‌ به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
وتاربێژی هەینیی نەجەف داوا لە بەغدا دەکات نێوەندگیری لەنێوان پارتی و یەکێتیدا بکات
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 71% كه‌میكردوه‌"
كه‌شناسی: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ باران بارین ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
تره‌مپ جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی ئێران ده‌كات
قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی؛ میدیایەکی عەرەبی هۆشداری لە گەڕانەوەی سیناریۆی دووئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان دەدات
ئایزنکۆت چوار مەرجی قورس بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل دادەنێت و پارتە عەرەبییەکان دابەش دەبن
به‌رگریی شارستانیی سۆران: پێنج شاخه‌وان له‌ چیای هه‌ڵگورد بێسه‌روشوێنن
وه‌زیری گواستنه‌وه‌: بەمزوانه‌ پاسی 2026 بە سیستەمێکی ئه‌لیکترۆنی لە هەولێرو شاره‌كانی تر دەکەوێتە کار
تۆم باراك: عێراق له‌سایه‌ی سه‌ركردایه‌تی زه‌یدیدا، سه‌روه‌ری هه‌ڵده‌بژێرێت له‌بری پاشكۆیه‌تی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×