په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ره‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێره‌وه دواخرا.
ئاوێنه: زوهێز فه‌تلاوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، بڕیاربو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ره‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2027.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیكردوه، كۆبونه‌وه‌كه دواخراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌غداو هه‌رێم نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵ و بڕگه‌كانی نێو بودجه كه جێی ناكۆكی نێوانیانن.