ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران لەزیادبووندایە
  2026-11-19     

ئا: ئاوێنە

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، ئەگەری هێرشێکی دیکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیادی کردووە، بەڵام ترەمپ هێشتا بڕیاری نەداوە. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فشار دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش بۆ ماوەی چوار بۆ حەوت ڕۆژ. 

 

بلومبێرگ بەپشتبەستن بەسەرچاوە ڕۆژئاواییەکان بڵاویکردەوە، ئەگەری دەستپێکردنی خولێکی دیکەی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادیکردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تائێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە، بەڵام لەژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی بەریەککەوتنی سەربازی نێوان لایەنەکان و چەقبەستوویی لەدانوستانەکانی ئاشتیدا تاوتوێی ئەو هەنگاوە دەکات.

لە نێوان گفتوگۆکانی کۆشکی سپیدا، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ترەمپ لێکۆڵینەوە لەزانیارییە هەواڵگرییە نوێکان دەکات کە ئاماژە بەوە دەکەن ئێران خەریکی بنیاتنانەوەی کۆگاکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێشخستنی بەرنامەکانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجییە.

هەروەها دەوترێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر ترەمپ بۆ ئەوەی خێرا هەنگاو بنێت و ڕێگە بە ئۆپەراسیۆنی هێرشی ئاسمانی هاوبەش بدات چوار بۆ حەوت ڕۆژ بخایەنێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لەنەتانیاهۆ بە بلومبێرگی ڕاگەیاندووە، هەڵوێستی سەرۆکوەزیران ئەوەیە کە ڕێوشوێنی سەربازیی زیاتر پێویستە ئەگەر ئێران خۆی ڕادەست نەکات و کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەهێنێت.

هاوتەریب لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان، گرژییەکانی سەر زەوی روو لەهەڵکشانن. لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئێران چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەحرەین و کوێت و هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکانی گەرووی هورمز زیادکردووە، بە تێکڕای ڕێژەی یەک کەشتی لەڕۆژێکدا.

لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا کە دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگری جەنگی بەرەو ناوچەکە دەنێرێت و گەمارۆی دەریایی بەسەر کۆماری ئیسلامیدا دەسەپێنێت، ڕۆژی سێشەممەش هێرشی کردە سەر دوورگەی قەشمی ئێران.

جگە لەوەش سعودیە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێتەوە لەلایەن حوسییەکانەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان، هەموو بژاردەکانی ترەمپ کێشەدارن.

لەکاتێکدا کە فشارەکان لەسەری بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی دیپلۆماسی دوای دۆڕانی کۆنگرێس لەهەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا، کشانەوەی بەبێ ڕێککەوتنی ئاگربەست دەتوانێت گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی دیفاکتۆی ئێراندا جێبهێڵێت.

لە لایەکی دیکەوە حکومەتەکانی ئەوروپا و کەنداو فشار دەخەنە سەر واشنتۆن بۆ ئەوەی خۆی لەهێرشێکی بەرفراوان بەدوور بگرێت، لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران کە جارێکی دیکە بازاڕەکانی وزە بهەژێنێت.

دوابەدوای ئەو پێشهاتانە، ئەمڕۆ نرخی غاز لە ئەوروپا نزیکەی لەسەدا سێ بەرزبووەوەو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٢ دۆلار و ٦٠ سەنت.

زۆرترین بینراو
یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ زیندانه‌وه‌
دوای ٣٥ ساڵ لە مانەوەیان لە تونس؛ عێراق دوو فڕۆکەی مێژوویی جۆری "بۆینگ ٧٤٧" دەفرۆشێت
هاوپه‌یمانی نیشتمانی: هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکیی حزبمان لە هەولێر
تره‌مپ: له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئێرانه‌وه‌ تا دوای سه‌ری ساڵی نوێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی قاچاخچێتی له‌ جورف سه‌خر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی بۆرییه‌‌ نه‌وتییه‌كان ده‌ستگیركرا
ڕەشنوسی بودجەی 2027ی عێراق تەواوکرا؛ داهاتی نانەوتی دەگاتە 19٪ و دۆسیەی نەوتی هەرێم وەک بەربەستی سەرەکی دەمێنێتەوە
پاش هەنگاوەکەی جورف سەخر و پەیامەکەی عەلی زەیدی؛ فەرماندەی زێرەڤانی: هێزەکانمان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی هەرێم
جرف الصخر لەسەر لێواری تەقینەوە؛ ئەمریکا بە تەلەفۆن و ئێران لە مەیداندا
یەرەکە: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن و تۆپخانە سنووری سەردەشتی بۆردوومان کرد و هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
ترەمپ بە ئامادەبوونی پووتین و شی جینپینگ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×