شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
  2026-11-22     

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز ڕوو لە ناوچە سنووری و شاخاوییە بەرزەکان دەکات و نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت، لە کاتێکدا بۆ سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەیەکی کەم دەکەن.

ئاوێنە: ​لە ڕاپۆرتی کەشناسیدا سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە (22ی تشرینی دووەمی 2026) هاتووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. هەروەها کاریگەریی ئەو نزمەپاڵەپەستۆ لاوازە تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە، بەرەبەیانی سبەینێش کۆتایی بە کاریگەرییەکەی دێت.

​سەبارەت بە خێرایی با و مەودای بینین بۆ ئەمڕۆ، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە با لەسەرخۆ دەبێت و بە خێرایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات هەڵدەکات، مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ و بەم شێوەیە دەبن:

​گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی

​هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ و زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

​دهۆک و ئاکرێ: 22 پلەی سیلیزی

​سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی

​پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

​حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

​بۆ سبەینێ دووشەممە (23ی تشرینی دووەمی 2026)، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پێشبینیی کردووە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و لە هەندێک کاتدا ببێتە نیمچەهەور. خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەمێنێتەوە و مەودای بینینیش هەر لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ کەمێک بەرز دەبنەوە و بەم جۆرە تۆمار دەکرێن:

​گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

​هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ و ئاکرێ: 24 پلەی سیلیزی

​دهۆک و زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

​سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

​پیرمام: 21 پلەی سیلیزی

​حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

​لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا کەشناسی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاو کردووەتەوە و ئەوەی خستووەتە ڕوو، لە وێستگەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەتایبەت لە هەریەک لە دێرەلووک و بامەڕنێ، بڕی 2 ملیمەتر باران باریوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×