شیرین بۆ کاوە: چی لەوە پیرۆرزترە کە بەسادەی ژیایی بەڵام بەگەورەی مردیت
  2019-12-04     
شیرین ئەمین هاوسەری شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی نوسینێکی خەمگینی بۆ مەرگی هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەوه‌، ئه‌و دەڵێت ''چی لەوە پیرۆرزترە کە بەسادەی ژیایی بەڵام بەگەورەی مردیت''.

ئاوێنه‌: شیرین ئەمین لەنوسینێکدا بەناوی کۆشکەکەی کاوە گەرمیانی نوسیویەتی "ئالەم کۆشکەدا ھەموشەوێک تا بەیانی عیشق ئاوازی بۆ خۆشەویستیمان دەچڕی ڕۆژ تا ئێوارە وشەمان دەکردە دەستە گوڵی بەھارو لەیەخەی یەکترمان دەدا، دەزانن سەختی ژیان ئێمەی لە ئومێدی گێڕانەوەی چیرۆک بۆ ئامەد وەڕس نەکردبوو''.

شیرین پرسیاری ئەوەی کردوە "ئەرێ کاوە نەیدەتوانی نان بەڕوماپای پەیدابکات ؟
بەپیاھەڵدان بەسەرپەژنی بەرپرسان بەپاروی چەور ئامەد گەورەبکات؟.

شیرین ئەمین باسی ئەوەشیکردوە "کاوە گەرمیانی پاک ژیا لەنێو تاکە ژورێکی وێران وپەنجەرە ڕزیو دەیاھا ھەواڵی دەگەیاندە میدیاکان، پەردەڕەشەکانی سەرژیانی جەلادەکانی ھەڵ دەدایەوە، ماسکی ڕوی بەرپرسانی سەردەمی شاخ وپاڵەوانی ئەمڕۆ لە کاری مافیای لوشدانی سامان بەنوکی قەڵەم ھەڵ دەدایەوە.

لەکۆتایدا دەڵێت "ئازیزی من دەبێت چ لەوە پیرۆزتر بێت کە بەسادەی ژیایی، بەڵام بەگەورەی مردیت.. پیرۆزت بێت تاجی پادشایەتی قەڵەمەکان، دەک ڕسوابن جەلادو خوێنی مژانی دەنگ و ڕەنگی ئازادی خوزان.

سبەینێ شەش ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا تێپەردەبێت وبڕیارە رێورەسمێک بۆ یادکردنەوەی تیرۆرکردنەکەی ئەنجامبدرێت.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×