دەرگای خوارو ناوەڕاستی عێراق بەڕوی هەناردەی مریشکدا کرایەوە
  2020-04-12       690       

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا بەڕەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لەچوارچێوەی بەدواداچونی بەردەواممان بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی روبەڕوی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانمان دەبنەوە، بەتایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا بەڕەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق دوای ئەوەی لەپێداویستی بازاڕی ناوخۆیمان زیاد دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەمەش بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیانە وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆ ئەو مەبەستە ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كارئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پڕۆژەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×