نرخی بەرمیلێك نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساس ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه دابه‌زینێكی مێژویی تۆمار
كرد و نرخەکەی گه‌یشته خوار سفر، بەهۆی پڕبونی خەزێنەكانی ئەمریكاو هەروەها كەمی خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت بەگشتی به‌هۆی
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
ئاوێنە: زیانی
گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 98% دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا نرخی ته‌نها 20 سه‌نتی له‌سه‌ر دانرا، دواتر نرخه‌كه بۆ
خوار سفر دابه‌زی و نه‌وتی تەكساسی ئه‌مریكا هیچ به هایه‌كی نه‌ما.
به‌پێی ئاژانسی
فرانس پرێس، دوا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشتوه‌ته -37 له‌ژێر
سفره‌وه.
جیم ئانهۆف، سیناتۆری
سه‌ربه كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌بستانی سعودی و روسیای تۆمه‌تبار
كردوه و رایگه‌یاندوه كه ره‌فتاره‌كانی ئه‌و دو وڵاته هه‌ڕه‌شه له ئابوری و
ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ئانهۆف،
روسیا و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌رده‌وامن له پڕكردنی بازاڕه‌كان به نه‌وت و ده‌یانه‌وێت
به‌رهه‌مهێنه‌رانی غاز و نه‌وتی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كه بكه‌نه ده‌ره‌وه.