لێخۆشبونی گومرگ لەسەر کاڵاکان هەڵگیرا
  2020-04-25       882       
گومرگی هەرێم رایگەیاند: لێخۆشبونی گومرگ لەسەر بەرهەم و کاڵا هاوردەکراوەکان هەڵدەگیرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە ٢٥-٤-٢٠٢٠ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند: سەرجەم لێخۆشبوونەكانی گومرگ بۆ كاڵا و بەرهەمە هاوردەکراوەکان، بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوە و شوێن و بە ھەر یاسا و بڕیارێك بێت راگیرا.

ئاماژە بەوەشدراوە" ھەر كاڵا و بابەتێك كە ھاوردەدەكرێت، لێخۆشبوونیان بۆ نەكرێت و دوای بەدواداچوونی پێویست و گومرگ كردن، دەكرێت رێگەی پێبدرێت بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×