ئاماری ئەمڕۆی توشبون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان
  2020-05-25       335       

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش كەس توشی كۆرۆنا بون كە هەر شەش توشبوەكە لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوی ژمارە 91ی خۆیدا رایگەیاند: لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا؛ (١٠٣١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣٠٠) هەولێر، (١٩٢) سلێمانی، (٥٣٨) دهۆك، (١) هەڵەبجەو دەرئەنجام (٦) توشبوی نوێ تۆمار کراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەر شەش توشبوەكە لە پارێزگای هەولێر بون كە پێكدێن لە: ئافرەتێكی تەمەن (٤٠) ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن (١٨) ساڵ، (٢) پیاو تەمەنیان (٧٠). (٦٠) ساڵ، (٢) منداڵ تەمەنیان (١٠)، (٦) ساڵ، سێ توشبویان بەرکەوتوی توشبوی پێشون و سێ توشبوی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە توشبویەكیان دانیشتوی شاری هەولێر و چوار توشبویان دانیشتوی ناحیەی عەنکاوە و توشبویەکیان دانیشتوی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە (٥٠٢) توشبو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیەو (٤٠٣) نەخۆش چاکبوەتەوەو ئێستا تەنها (٩٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٨٥٩٥) پشکنین بوە.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەمو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×