په‌رله‌مانتارێك: بەپێی دەستورو یاسا ده‌بێت هه‌رێم 400 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ موچه‌ ته‌رخانبكات
  2020-06-09       733       

به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، بەپێی دەستورو یاسا ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ 400 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانبكات.

ئاوێنه‌: د. غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت، "لەبەر خراپی دۆخ و ژیانی موچەخۆران، بەغدا 400 ملیار دیناری نارد بۆ هەرێم بۆ یٔەوەی بەپەلە دابەش بکرێ. کەچی حکومەتی هەرێم دەڵێ بۆ موچەی مانگی 1 قەرزمان لەکۆمپانیاکان کردووەو زۆرینەی 400 ملیارەکە دەدەینەوە بەکۆمپانیاکان."

ناوبراو ده‌پرسێت، "باشە من دەپرسم چەندین ساڵە کۆمپانیاکانتان قەرزاری حکومەتن بۆ لێیان وەرناگرنەوە، یٔێستا کە ماوەی 20 رۆژە بەقەولی خۆتان قەرزتان لێیان کردووە، پەلەتان چییە لە دانەوەی، هیچ نەبێ جارێ موچەی مانگی دوو دابەش بکەن و قەرزی کۆمپانیاکانتان دوابخەن تا وەزعی یٔابوری هەرێم باش دەبێت."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ یٔێستا دەبێ خەڵکی کوردستان بزانێ کە حکومەتی هەرێم هیچ خەمی ئەوەی نییە قەرزی خەڵک بداتەوە، بەڵکو خەمێتی چی‌ زووە قەرزی کۆمپانیاکانی خۆیان بداتەوە.

د. غالب محه‌مه‌د راشیگه‌یاندووه‌، "لەکاتێکدا بەغدا ئەو پارەیەی دەینێرێ، بۆ موچەیەو بەپێی دەستورو یاسای بودجەی عیراق لەساڵی ٢٠١٩ نابێ بابی موچە دەستکاری بکرێ، کەچی هەرێم دەستورو مافی خەڵکیشی پێشێلکردووە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×