لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی كێشەكانی جووتیاران کۆدەبێتەوە
  2020-07-07       442       

بریاردەری لیژنەی کشتوکاڵ وئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٠، لەبارەی کێشەکانی کشتوکاڵ و جووتیاران، کۆدەبنەوە.

ئاوێنه‌: سەفین گەردی، بریاردەری لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: ئەمرۆ سێشەممە ٧ی٧ی٢٠٢٠ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ، لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتگۆکردن لەسەر کێشەی ساخنەبوونەوەی بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ھەروەھا سەفین گەردی، بریاردەری لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی  خستەروو، کە رەنگە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگھێشت بکەن، یانیش لێژنەیەک پێکبھێنن تاوەکوو سەردانی وەزیری کشتوکاڵ بکەن و ھەوڵ بدەن بە ھەموو لایەک کێشەی جووتیاران چارەسەر بکرێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×