ته‌ندروستی‌ عێراق: 2426 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی‌ كۆرۆنا بون
  2020-07-07       312       
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا 2426 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون‌و 118 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 1511 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوی‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا 2426 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون‌و 118 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 1511 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

تائێستا 64701 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق توشی‌ كۆرۆنابون، له‌و ژماره‌یه‌ 36252 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌و 2685 كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×