سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ''بۆ كاری بارزگانی ئاساییه هاوڵاتیان مامۆڵه به تمه‌نه‌وه بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تمه‌نه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت''.
ئاوێنه: سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''به ڕایی ئێمه له ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به مه‌به‌ستی قازانج، له ماڵه‌وه دایده‌نێن تاكو دواتر به نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه كارێكی دروست نیه ده‌كرێت توشی زه‌ر و زیان بن چونكه وەکو قومار وایە، هاوڵاتیان ئازادن له كڕینی''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن ته‌نها به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان.
چەند رۆژێكە نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهاكەی رووی لە دابەزین كردووە بە جۆرێك 100دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بووە بە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن.